٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی نوێنەران دەست بە دانیشتنەكانی دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، 5ی مانگی داهاتوو دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەست پێ دەكەنەوە. دەشڵێ: "هەوڵ دەدەین لە دوای دانیشتنەكانی پەرلەمان، چەند پڕۆژەیاسایەكی گرنگ پەسەند بكەین".

ناسر هەركی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "5ی مانگی داهاتوو دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەست پێ دەكەنەوە، كە یەكەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان دەبێت، هەوڵیش دەدەین لە دوای دانیشتنەكانی پەرلەمان، چەند پڕۆژەیاسایەكی گرنگ پەسەند بكەین".

هەركی هەروەها دەڵێ: "لەگەڵ ئەوەی هەوڵ بۆ پڕكردنەوەی ئەو پۆستە وەزارییانە دەدەین كە تا ئێستا پڕ نەكراونەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پڕكردنەوەی ئەو پۆستانە كێشەیەكی ئاڵۆزە لە نێوان شیعە و سوننە و دەبێت ڕێككەوتن هەبێت، ئەگەر رێككەوتن لە نێوان لایەنەكاندا نەكرێت، ئەو پۆستانە زۆر زەحمەتە پڕ بكرێنەوە".

 

ڕابین شێروانی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار