پارتی سەرەخۆشیی لە فەرهاد عەونی و ساسان عەونی دەکات

هەڤاڵانی بەڕێز کاک فەرھاد عەونی و کاک ساسان عەونی
خەمباربووین بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (بەفرین عەونی) خوشکی بەڕێزتان. بەناوی خۆمان و هەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمانەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و خزم و دۆست و کەسوکارتان دەکەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین. لەخودای گەورە داواکارین دواناخۆشی بنەماڵەکەتان بێت و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەهەشتی بەرین شادبکات..
انالله وانا الیه راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




