پارتی سەرەخۆشیی لە خانه‌واده‌ی بیلال عه‌زیز شێخۆ دەکات

بەڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو هه‌ڤاڵ (بیلال عه‌زیز شێخۆ)
به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه و کادیری شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول، ئه‌ندامی سەنتەری دیراسات و توێژینه‌وه و ئەکایمیای پارتیمان، هه‌ڤاڵ(بیلال عەزیز شێخۆ)مان پێگه‌یشت.
خوالێخۆشبوو (بیلال عەزیز شێخۆ) پێشمه‌رگه و کادیرێکێ کوردپەروەر و دڵسۆز و بەوەفای رێبازی پارتی و بارزانی بوو، له‌م پێناوه‌دا بەوپەڕی تواناوە تێکۆشاوە و چەندین زەحمەتی و نەھامەتی چەشتوە..
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵە تێكۆشه‌ره‌كەتان و تەواوی خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و هه‌ڤاڵ و ھاوکارانی له سەنتەری دیراسات و توێژینه‌وه و ئەکادیمیای پارتیمان ده‌كه‌ین و ھاوبەشی خەمتانین.
له خوای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویشمان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
اناللە وانا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




