ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری
__2019_02_10_h16m9s18__HK.jpg)
بەغدا -KDP.info- نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە سەبارەت بە ڕاگرتنی دامەزراندن.
ژمارەیەك سایت و پێگەی ئەلیكترۆنی و دەزگای میدیایی هەواڵێكیان بڵاو كردەوە، گوایە وەزارەتی داراییی عێراق هەموو جۆرە دامەزراندنێكی لە چوارچێوەی بوودجەی گشتیی ساڵی 2019دا ڕاگرتووە.
بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستی و لە دوای دەرچوونی یاسای بوودجە ولە ڕۆژی دووشەممە 11/2/2019ـوە دوای وەرگرتنی دوایین درافتی یاساكە، هەموو وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكانی پارێزگاكان و ئەنجومەنەكانیان ڕاسپێردراون بە جێبەجێكردنی بەندەكانی.
هەر لەم چوارچێوەیەشدا بەڕێز جێگری سەرۆكوەزیران_وەزیری دارایی، داوایەكی ئاراستەی هەموو وەزارەت و دەستە و پارێزگا و ئەنجومەنەكانی پارێزگاكان كرد بە پابەندبوون بە دەقی ئەم یاسایە و ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی بوودجە، بەتایبەتی لە ڕووی دامەزراندن و ڕاگەیاندنی پلەی وەزیری تازەوە.




