٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. زیاتر لە ٤٠٠ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە و ھیچ پڕۆژەیەكیش دیار نییە

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێ، لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٠٠ملیار دینار بۆ مووسڵ تەرخان كراوە و زۆینەی پارەكە بە گەندەڵی بەھەدەر دراوە و ھیچ پڕۆژەیەكیش دیار نییە، بۆیە لێكۆڵینەوە لە بەھەدەردانی ئەو پارەیە دەكرێت.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەڵگەمان ھەیە كە حكوومەت زیاتر لە ٤٠٠ملیار دیناری بۆ مووسڵ تەرخان كردووە و ئەو پارەیەش خەرج كراوە و ھیچ پڕۆژەیەك دیار نییە كە پێی ئەنجام درابێت، بەڵكوو تەنیا ناوی پڕۆژەكان ھەیە، كە بۆ ھەر پڕۆژەیەك پارەیەكی زەبەلاح دیاری كراوە و پارەكەش ھی ئەوە نییە لەو جۆرە پڕۆژانەدا خەرج بكرێت".

دووبەردانی گوتیشی: "ئەو پارەیە زۆری بە گەندەڵی بەھەدەر دراوە، بۆیە بڕیار دراوە لێكۆڵینەوە لەو پارەیە بكرێت، كە چۆن خەرج كراوە و پارێزگاریش ئامادەیی نیشان داوە كە وردەكاریی تەواومان پێ بدات، چونكە مووسڵ خۆی وێران بووە و پێویستی بە ئاوەدانكردنەوە ھەیە".

دەشڵێ، بەرپرسی باڵای سەربازی لە پشت ئەو گەندەڵیانەوەن كە لە سنووری پارێزگای مووسڵ ئەنجام دەدرێن، بێگومان بەرپرسەكانیش زیاتر سەر بە میلیشیاكانن.

لە سنووری پارێزگای مووسڵ، تاوەكو ئێستاش ئاوارەكان نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان و ھۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، نە خزمەتگوزاری ھەیە و نە ئەمنییەتیش، بۆیە ئەوانەی گەڕاویشنەتەوە، دووبارە ئاوارە دەبنەوە.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار