٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشیی لە کەریم وەلی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەڤاڵی بەڕێز کەریم وەلی مستەفا

خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول، برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (عومەر وەلی مستەفا).

بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەتان و تەواوی خزم و کەسوکار و ھەڤاڵانی خوالیخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.


لەخوای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بەھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبویش بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

اناللە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان

 

ھەڤاڵی بەڕێز کاک کەریم وەلی

بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول، خوالێخۆشبوو (عومەر وەلی مستەفا)ی برای بەڕێزتانمان پێگەشت.

ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین و پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە کوردپەروەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و کەسوکار و ھەڤاڵانی خوالیخۆشبوو دەکەین.


لەخوای گەورە داواکارین سەبووری و بەھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی برای کۆچکردوتان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.

اناللە وانا الیە راجعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان

٦/٢/٢٠١٩

 

هەواڵی پەیوەندیدار