٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فوئاد حوسێن و دۆگڵاس سیلیمان كۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info- د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیران – وەزیری دارایی، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا، پێشوازی لە دۆگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە بەغدا كرد، كە بە بۆنەی كۆتاییهاتنی كارەكانی لە عێراق سەردانی كردبوو.

لەم دیدارەدا د. فوئاد دووپاتی لەسەر گرینگیی پێشخستنی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات كردەوە و ستاییشی رۆڵی سیلیمانی كرد بۆ رۆڵی لە بەهێزكردنی ئەم پەیوەندیانە و رێز و سوپاسگوزاریی خۆی بۆ باڵیۆز نیشان دا لەبری كار و چالاكییەكانی لە عێراق.

لای خۆشیەوە، سیلیمان شانازیی خۆی بە كاركردن لە عێراق نیشان دا وەكو سەرۆك و بەرپرسی نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتەكەی و دووپاتی كردەوە كە، ئەو گەشبینە بە ئاییندەی عێراق دوای دامەزراندنی حكوومەتی تازە و بە بەرنامەی ئەو حكوومەتە بە تایبەتی لە بواری بونیادنانەوە و ئاوەدانكاری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و پێشخستنی بواری ئابووری. هیوای سەركەوتنیشی بۆ عێراق خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار