٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پەیامی سەرەخۆشی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ

سەرچاوە: KDP.info

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (میرتەحسێن بەگ) میری ئێزدیەکانی کوردستان و عێراق وجیھانی_مان  پێگەیشت و لەناخی دڵمانەوە خەمناکی کردین..

خوالێخۆشبوو میرتەحسین بەگ سومبولێکی دیاری نیشتیمان بوو و ھەمیشە زۆر حەکیمانە مامەڵەی لەگەڵ ھێزە سیاسی و پێکھاتەکانی کۆمەڵگا دەکرد و بەردەوام وەک سەرکردەیەکی داکۆکیکارو گەورەی نێو کۆمەڵگا بانگەوازی بۆ ئاشتی و یەکڕیزی نیشتیمان و برایەتی و پێکەوەژیانی ھەموو ئاین و مەزھەبەکان دەکرد و نەفرەتی لەھەموو شێوەکانی توندوتیژی دەکرد، قسەو کردارەکانی کۆچکردووش گەواھی ئەم ڕاستیانەن لەھەموو سەردانەکانیدا لەناوخۆی کوردستان و عێراق و لەتەواوی جیھاندا..

بەم بۆنە خەمناکەوە وێڕای سەرەخۆشیمان لەماڵباتی خوالێخۆشبوو میر تەحسین بەگ  سەرەخۆشی لەخۆمان وەک سەرکردایەتی پارتی و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین و ھاوکات پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ھەموو ئێزدیەکانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیھان بەگشتی دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و سەبوری و دڵنەواییش بەخانەوادەی خوالێخۆشبوو میرتەحسین بەگ و ھەموو برا ئێزدیەکان ببەخشێت..

پارتی دیموکراتی کوردستان
مەکتەبی سیاسی
٢٠١٩/١/٢٨

هەواڵی پەیوەندیدار