٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕێڕەوێك دروست بووە كە داعش بە ئاسانی جموجووڵی خۆی تێدا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری دەڵێ، داعش لە ڕێگای جەزیرەوە، لە سوریاوە داخڵی عێراق دەبێت و لەوێشەوە بۆ ناوچەی مووسڵ و، پاشان قەرەچۆغ و حەویجە و حەمرین و چەندین شوێنی تر، ڕێڕەوێك دروست بووە کە داعش بە ئاسانی جموجووڵی خۆی تێدا دەكات.

د. ناسر هەركی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "عێراق لە دۆخێكی ئاسایشیی باشدا نییە، داعش لە ڕووی سەربازییەوە ماوە و لە ڕووی هزرییشەوە زۆر بەربڵاوە. پێویستە سنوورەكانی عێراق تۆكمە بكرێنەوە و ڕێگە لە هاتن و چوونی تیرۆریستان بگیرێت. ئاخر داعش لە ڕێگای جەزیرەوە، لە سوریاوە داخڵی عێراق دەبێت و لەوێشەوە بۆ ناوچەی موسڵ و، پاشان قەرەچۆغ و حەویجە و حەمرین و چەندین شوێنی تر. ڕێڕەوێك دروست بووە كە داعش بە ئاسانی جموجووڵی خۆی تێدا دەكات."

د. ناسر هەركی ئاشكرایشی كرد: حكوومەتی عێراق گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی كە ناتوانێت بەبێ هێزی پێشمەرگە ناوچە كێشەلەسەرەكان بپارێزێت و دەستی تیرۆر بنەبڕ بكات. لە ڕووی سەربازیشەوە پێویستمان بە ئاشتبوونەوەیەکی پێكهاتەیی لە عێراقدا هەیە.

سەرباز واحد

 

هەواڵی پەیوەندیدار