٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

د.فوئاد حوسێن و شاندێکی باڵای ئوردن کۆدەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  شاندێکی باڵای ئوردن گەیشتنە بەغدا و جێگری سەرۆکوەزیران-وەزیری دارایی عێراق لەگەڵیان کۆ دەبێتەوە.

شاندێكی باڵای حكوومی لە شانشینی ئوردونی هاشمیەوە گەیشتە بەغدا كە پێكهاتووە لە وەزیرانی پیشەسازی و بازرگانی وخۆراك-تەندروستی-دارایی- گواستنەوە-وزە-پارێزگاری بانكی مەركەزی. هاوكات ئەمڕۆ جێگری سەرۆكوەزیرانی ئوردون مەڕوان ئەلموعەشەر دەگاتە بەغدا بۆ بەشداریكردن لەو كۆبوونەوە بەرفراوانەی لەنێوان هەردوو وڵات گرێ دەدرێت و فوئاد حوسێن جێگری سەرۆكوەزیران-وەزیری دارایی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی عێراق لەگەڵیان کۆ دەبێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار