٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دیالە.. داعش چەند ناوچەیەكی كۆنتڕۆڵ كردووه‌ مەترسی ھەیە ناوچەی دیكەیش كۆنتڕۆڵ بكات

سەرچاوە: KDP.info

 

دیالە-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی دەڵێ، لە سنووری پارێزگای دیالە تیرۆریستانی داعش چەند ناوچەیەكی سوننەنشین و شیعەنشینیان كۆنتڕۆڵ كردوون و مەترسی ھەیە ناوچەی دیكەیش كۆنتڕۆڵ بكەن، چونكە ھێزە ئەمنییەكان توانای پاراستنی ئەو ناوچانەیان نییە.

عامر رەفعەت، بەرپرسی ناوچەی برایەتی لە سنووری قەزای خانەقین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری دیالە چەند ناوچەیەك ھەن كە شیعە و سوننەیان لێ نیشتەجێن و ھەموویان لە دەست تیرۆریستانی داعشدان، ھێزە ئەمنییەكانیش توانای پاراستنی ئەو ناوچانەیان نییە و مەترسی ھەیە داعش ناوچەی دیكەیش كۆنتڕۆڵ بكات".

رەفعەت گوتیشی، داعش لەو ناوچانە بە ئارەزووی خۆیان بە قەنناس تەقە لە شیعە و سوننەكانی ناوچەكە دەكەن و هێزە ئەمنییەكانیش توانای ڕووبەڕووبوونەوەیان نییە.

دەشڵێ، ھێزێكی ئەمەریكا گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەكە و سەردانی جەلەولا و چەندین ناوچەی دیكەیان كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا شوێنی نیشتەجێبوونیان دیار نییە و تەنیا سەردانی بارەگا كۆنەكانی خۆیان كردووە.

لە دوای روداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، جارێكی دیكە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان داعش سەری ھەڵداوەتەوە و بەردەوام كردەوەی تیرۆریستی لەو ناوچانەدا ئەنجام دەدەن.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار