محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، پشووى په‌رله‌مانى راگه‌یاند

بەغدا-KDP.info- محه‌ممه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق پشووى په‌رله‌مانى راگه‌یاند و ئه‌مه له كاتێكدایه كه له یه‌كه‌م وه‌رزى یاسادانان ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان نه‌یتوانى پێكهاته‌ى حكوومه‌ت ته‌واو بكات.
ئه‌مڕۆ محه‌ممه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یانراوێكدا پشووى وه‌رزى یه‌كه‌مى یاسادانانى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى راگه‌یاند.
له راگه‌یانداوه‌كه داواى له په‌رله‌مانتاران كردووه، له نووسینگه‌كانى په‌رله‌مان له شاره‌كان پێوه‌ندى راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان هه‌بێت تا بزانن پێویستییان چییه و هه‌روه‌ها له رۆڵى چاودێریى خۆیان به‌رده‌وام بن.
له وه‌رزى یه‌كه‌مى ساڵى یه‌كه‌مى یاسادانان ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان 28 دانیشتنى ئه‌نجام دا، به‌ڵام له‌میانه‌ى ئه‌م دانیشتانه نه‌یتوانێ ته‌نگژه‌ى ته‌واونه‌كردنى حكوومه‌ت یه‌كلا بكاته‌وه، بۆیه پێكهێنانى حكوومه‌ت ده‌كه‌وێته مانگى ئادارى داهاتوو.




