٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی سۆران ئەدیب حەمەکەریم ئاغا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو سۆران ئەدیب حەمەکەریم ئاغا

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر و دڵسۆزی پارتیمان، بەرپرسی رێكخراو لە وڵاتی سوید، (سۆران ئەدیب حەمەکەریم ئاغا قەرەداغی)مان  پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵ و هاوکارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی هەڤاڵی کۆچکردویشمان بە بەهەشتی بەرین شادبکات.

انالله واناالیە راجعون

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار