٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەم ھەفتەیەدا كۆمسیۆن وادەیەك بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاری دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقەوە وەڵامی داوەتەوە و داوای دیاریكردنی وادەیەكی كردووە، ئەم ھەفتەیەیش وادەیەك بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەن دیاری دەكرێت.

ڕزگار حاجی حەمە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە نووسراوێكمان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران كرد بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدرێت و، ئەوانیش وەڵامی ئێمەیان داوەتەوە تا وادەیەك بۆ ئەو ھەڵبژاردنە دیاری بكەین، ئێمەیش ئەم ھەفتەیە كۆبوونەوەی خۆمان ئەنجام دەدەین بۆ دیاریكردنی وادەیەك و دانانی خشتەیەك بۆ كاركردن بۆ ئەو ھەڵبژاردنە، چونكە شەش تا ھەشت مانگمان بۆ ئەو ھەڵبژاردنە پێویستە، بەڵام بە گشتی لەم ساڵدا ئەو ھەڵبژاردنە دەكرێت".

حاجی حەمە گوتیشی: "سەرەتا پێویستە دوو ھەنگاو بۆ ئەنجامدانی ئەو ھەڵبژاردنە بنرێت لەلایەن پەرلەمانەوە، ئەوانیش دیاریكردنی بودجە و ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانن، بەڵام تا ئێستا نە یاسا ھەموار كراوەتەوە و نە بودجەیش پەسەند كراوە، بۆیە چاوەڕێ دەكەین ئەو دوو ھەنگاوەیش بنرێن و ئێمەیش دەست بە ئامادەكارییەكانی خۆمان دەكەین".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار