٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو مستەفا ئەحمەد گوروون دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مستەفا ئەحمەد گوروون

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان، كەسایەتی ناسراوی دەڤەری شارباژێر _ ماوەت، هەڤاڵ (مستەفا ئەحمەد گوروون)ناسراو بە (مستەفا قیادە)مان پێگەیشت.


لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو و دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیە راجعون.


                                                                                    مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار