٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مەیادە نەجاڕ: ئەستەمە ئەم حەفتەیەیش كابینەی حكوومەتی عێراق تەواو بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاكسیۆنی پارتی گوتی، بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم حەفتەیەدا ئەنجوومەنی نوێنەران كۆ ببێتەوە و دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینەی نوێی حكوومەت بدرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا تەوافوقی لەسەر نەكراوە، بۆیە بە بێ سازان، ئەستەمە بتواندرێت تەواو بكرێت.

د. مەیادە نەجاڕ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ھەشتی ئەم مانگە، كە دەكاتە رۆژی سێشەممەی ئەم حەفتەیە، كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست پێ دەكەنەوە و تێیدا دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دەدرێت، كە ھەر سێ وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و داد ماون دەنگیان لەسەر بدرێت".

نەجاڕ گوتیشی: "ئەگەر تەوافوقی سیاسی ھەبێت تا ئەو كاتە، دەنگی لەسەر دەدرێت و كابینەی نوێ تەواو دەبێت، بەڵام تاوەكو ئێستا تەوافوق نەبووە و بە بێ سازانیش ئەستەمە بتواندرێت دەنگی لەسەر بدرێت و جارێكی دیكە دەنگدان لەبارەیەوە دوا دەخرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار