٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوو وەزیری دیکە متمانەیان پێ درا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر دوو وەزیری دیکە درا و  دەنگدان لەسەر سێ وەزیرەکەی ماویشن بۆ دانیشتنی داھاتوو دوا خرا.

ھندرێن لەزگین دۆسکی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و تێیدا دەنگدان لەبارەی تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق ھەبوو و سەرەتا دەنگ لەسەر ھەریەکە لە کاندیدی وەزیری پەروەردە و کۆچ و کۆچبەران درا و پەسەند کران، بەڵام کە گەیشتە وەزارەتی ناوخۆ دەنگدانەکە تێکچوو، چونکە ڕێککەوتن لەسەر وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و داد نەکراوە."

ھندرێن لەزگین دۆسکی گوتیشی: "لە ناو کۆبوونەوەکە گرژیش دروست بوو بە ھۆی نەبوونی ڕێککەوتن، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ سەرۆکفراکسۆنەکانیش کۆ بووەوە، ھەر نەگەیشتنە ڕێککەوتن، بۆیە ناچار بوون کۆبوونەوەکە دوا بخەن. ئەو وەزیرانەیشی کە متمانەیان پێ درا، هه‌ریه‌ك له‌ شەیما خەلیل بۆ وەزارەتی پەروەردە و نەوفل بەها مووسا بۆ پۆستی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بوو."

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار