ئێران، مووشەکی ئاراستەی فڕۆکەهەڵگرە ئەمەریکاییەکان کردووە

دھۆك-KDP.info- کەشتییە جەنگییەکانی ئێران، مووشەکیان ئاراستەی ئەو فڕۆکەهەڵگرە دەریاییە ئەمەریکاییانە کرد، کە دوێنێ گەیشتە ئاوی کەنداوەوە.
ئاژانستی هەواڵی ئەسۆشێیتدپرێس بڵاوی کردووەتەوە، کەشتیێکی سەر بە سوپای پاسداران، چەند مووشەکێکی ئاراستەی فڕۆکەهەڵگری (جۆن ستینیس) کردووە کە پێرێ شەو هاتووەتە سنووری دەریایی کەنداوەوە.
وەک ئاژانسەکە زانیاریی داوە، کەشتیی جەنگییەکانی سوپای پاسداران و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانییەکانیان، بە وردی چاودێریی ئەو کەشتیگەلەی ئەمریکایان کردووە کە بەرەو ئاوی کەنداوەوە هاتوون.
کەشتیگەلی ئەمەریکاییی ناسراو بە جۆن ستینیس، هاوکات لەگەڵ ئەوەی فڕۆکە بەسەرییەوە دەنیشنەوە و دەفڕن، هەڵگری مووشەکی مۆبایک بای و دیکاتۆر و میچەریشە، ئەمە جیا لە "غەوواسەی زەری".
مانۆڕە سەربازییە دەریاییەکەی ئێران کە هاوکات بوو لەگەڵ گەیشتنی گەشتیگەلەکەی ئەمەریکا بۆ دەریای کەنداو، دوێنێ شەممە، سوپای پاسداران کۆتایی مانۆرە سەربازییەکەی ڕاگەیاند.
سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە، مەشقەکانیان جۆراوجۆر بوون، لە بواری نانەوەی مینی دەریا، دەستبەسەرداگرتنی ناوچەی ستراتیژیی بازرگانی و کۆنترۆڵکردنی بەندەر و سەکۆی ئاویی لە خەلیجدا مەشقیان کردووە.
زریان زیاد- ئاژانسەکان




