بۆ یەکەم جار لەمێژووی عێراق لەتیمی پاسەوانی شەرەفدا ھێزی پێشمەرگەش بەشداری دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، بۆ یەکەم جارە لەسەر داوای سەرۆکی حکومەتی عێراق ھێزی پێشمەرگە لەتیمی پاسەوانی تەشریفاتی وەزارەتی بەرگری عێراق دادەنرێت.
عوسمان ریشە ، بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند:" بۆ یەکەم جارە لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق لەتیمی پاسەوانی تەشریفاتی وەزارەتی بەرگری عێراق ھێزی پێشمەرگەش دانراوە و بەشێک دەبن لەو تیمە و ھێزی پێشمەرگەش بە ئارم وجلوبەرگری خۆیان لەو تیمە بەشداری دەکەن ، لەو شاندە پلە بەرزانەی سەردانی عێراق دەکەن.
عوسمان ریشە گوتیشی، یەکەم جارە لەمێژووی عێراق لە پاسەوانی شەرەفی کۆماری عێراقی ھێزی پێشمەرگە دادەنرێت وبەشداری لەرێورەسمی پرۆتۆکۆل وپێشوازی کردن لەمیوانە گەورەکانی عێراق دەکات .
وتیشی، جارێ دیار نیە بەردەوام دەبێت یاخود نا ، بەڵام ئەوان خۆیان داویان کردووە لەپاڵ سوپای عێراق وحەشدی شەعبی ھێزی پێشمەرگەش بەشدار بێت.
بڵند ئیبراھیم




