سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڵێن بە فراکسیۆنەکانی کورد دەدات

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، جگە لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، سەرجەم فراکسیۆنەکانی کورد بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقیان کرد، چونکە ئەو حاکمانەی بۆ مەحکەمەی تەمیزی فیدراڵی کاندید کرابوون، ھیچ کاندیدێکی کوردیان تێدا نەبوو، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان بەڵێنی بە ئێمە داوە لە داھاتوودا دەنگ بە کاندیدی ئێمەش بدرێت.
میادە نەجاڕ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سەرجەم فراکسیۆنەکانی کورد، جگە لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیان کرد، چونکە ئەو حاکمانەی بۆ دەستەی دادگای تەمیزی فیدراڵی کاندید کرابوون، ناوی ھیچ کاندیدێکی کوردیان تێدا نەبوو، کە ئێمە وەکو فراکسیۆنەکانی کورد پێشکەشی پەرلەمانمان کردبوو و پشکی کوردیان نەدا و بەو شێوەیە پەسەند کران."
میادە نەجاڕ گوتی: "دوای بایکۆتکردن سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ ئێمە کۆ بووەوە و تێیدا باسی لەوە کرد لە داھاتوودا دەنگ لەسەر کاندیدی ئێمە دەدرێت و بڕیارە لە دوو ڕۆژی داھاتووش لەسەر ھەمان پرس لەگەڵ سەرۆکی داواکاری گشتی کۆ بینەوە."
ئەو دادوەرانەی ئەمڕۆ دەنگیان لەسەر درا، پێنج کەس بوون، ئەوانیش نیعمان کەریم و محەمەد عەباس و محەمەد عەبد و حەسەن فوئاد.
بڵند ئیبراھیم




