٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی رەئوف حەسەن ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كورستان بۆ كۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر(رەئوف حەسەن)

بەڕێزان خانەوادەی ئەدیب و نووسەر (رەئوف حەسەن)

بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر (رەئوف حەسەن) مان بیست، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو نووسەروكەسایەتیەكی ناسراوی نێو دنیای ئەدەب ورۆشنبیریی كوردیمان بوو، جێدەستی لە بوارەكانی شانۆ و چیرۆك و وەرگێڕان دیار بوو، خاوەنی دەیان بەرهەمی ئەدەبی و رۆشنبیریی بوو، هیواخوازین هاوخەمیی رۆشنبیران  و دڵسۆزان و هۆگرانی بەرهەم و كتێبەكانی كۆچكردوو ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.

جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواكارین سەبووری وئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت وگیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كورستان
21/12/2018

هەواڵی پەیوەندیدار