هێزه‌كانی سووریای دیموكرات: كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ''خه‌نجه‌ر له‌پشتدانه''

هه‌ولیر-KDP.info- هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، بڕایری كشانه‌وه‌ی كتوپڕی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به خیانه‌ت له خوێنی هه‌زاران ''شه‌هید'' وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێ، ''خه‌نجه‌ر له پشتدانه''.
ڕوانگای مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ی بڕواپێكراو له هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ''كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لێدانی خه‌نجه‌ر بووه له پشتی هێزه‌كانیان و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل-یه‌په‌گه-، كه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆر ناوچه‌ی بنده‌ستی داعشدا گرتووه كه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات و منبجن.
سه‌رچاوه كوردییه‌كانی سووریا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی، لایه‌نی باڵای ئه‌مه‌ریكایی به‌رپرسانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیان له كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی هێزه‌كانیان له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و منبج ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژ به‌و واقیعه‌یه كه له ناوچه‌كه هه‌یه و، له ٤٨ سه‌عاتی ڕابردوودا پێداویستیی سه‌ربازی و لۆجستی گه‌یێندراوه‌ته ڕیژهه‌ڵاتی فورات و منج.
ئه‌مه له كاتێكدایه، كه سارا سانده‌رز ده‌رباره‌ی بوونی هێزه‌كانیان له سووریا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و تێیدا كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌و وڵاته ڕاگه‌یاند.
ئه‌و ده‌ڵێ، به‌ر له پێنج ساڵ داعش ڕێكخراوێكی به‌هێز و مه‌ترسیدار بوو له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوڕواست، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا شكستی پێ هێا.
زریان زیاد




