كۆشكی سپی له‌باره‌ی سووریاوه: هێزه‌كانمان ده‌كێشینه‌وه

هه‌ولیر-KDP.info- گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رز، ڕایگه‌یاند، كه وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه هێزه چه‌كداره‌كانیان له سووریا بكێشنه‌وه و هه‌نگاوی به‌راییشیان بۆی ناوه.
سارا سانده‌رز ده‌رباره‌ی بوونی هێزه‌كانیان له سووریا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و تێیدا كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌و وڵاته ڕاگه‌یاند.
ئه‌و ده‌ڵێ، به‌ر له پێنج ساڵ داعش ڕێكخراوێكی به‌هێز و مه‌ترسیدار بوو له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوڕواست، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا شكستی پێ هێا.
گوتیشی، ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه به‌سه‌ر داعشدا له سووریا، به واتای كۆتایی هاوپه‌یمانه‌تیی جیهانی دژ به داعش نییه،
وه‌ك گوته‌بێژی كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌كه ڕایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی كردووه به كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا و هه‌نگاوی دووه‌میش ده‌نێ بۆ كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌یشی داوه به‌وه‌ی، كه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌سه‌ر كۆی ئاسته‌كان له پێوه‌ندیدا ده‌بێ و پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له‌و كاته‌ی پێویست بكات، گوتووشیه‌تی، هاوكات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌و پشتیوانی و كۆمه‌كانه بگرین كه به ده‌ست تیرۆریسته ئیسلامییه تووندڕۆكان ده‌گرین كه بیانه‌وێ سنوورمان ببه‌زێنن.
زریان زیاد




