پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی نووسەر و رۆژنامەنووس مستەفا ساڵح کەریم دەکات

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كورستان
بۆ كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس (مستەفا ساڵح كەریم)
بەڕێزان خانەوادەی نووسەر و رۆژنامەنووس(مستەفا ساڵح كەریم)
دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی نووسەرورۆژنامەنووس(مستەفا ساڵح كەریم) بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
لەخودای گەورە داواكارین سەبووری وئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت وگیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كورستان
پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
بۆ كۆچی دوایی ئەدیب و رۆژنامەنووس(مستەفا ساڵح كەریم)
بەڕێزان خانەوادە ئەدیب و رۆژنامەنووس(مستەفا ساڵح كەریم)
بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نوسەر و رۆنامەنووس و ئەدیبی ناسراوی گەلەكەمان(مستەفا ساڵح كەریم) - مان بیست،
بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و پرسە و سەرەخۆشی لە هەڤاڵانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و تەواوی هەڤاڵ و هاوکارانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
بە كۆچی دوایی ئەو رۆشنبیرونووسەرە، كە كەسایەتیەكی ناودار و خاوەنی بەدەیان كتێب و لێكۆڵینەوەی بوارەجیاجیاكانی مەعریفی بوو، گەلەكەمان گەنجینەیەكی دیكەی بەنرخی لەدەستداو كەلێنێكی دیاریش كەوتە نێو بواری ئەدەبی و رۆشنبیریی نەتەوەییمان..
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن...
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان




