٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەشدی شەعبی لە ترسی ئاوارەبوونی خەڵكی شنگال رێگای سحێلا ناكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

شنگال-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال گوتی، حەشدی شەعبی رێگری دەكات لەوەی رێگای سحێلا بكرێتەوە، چونكە دەزانن ئەگەر رێگاكە بكەنەوە، نیوە زیاتری خەڵكی شنگال ئاوارەی ھەرێمی كوردستان دەبن.

وەیس نایف، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بە ھۆی بۆردوومانەكەی چیای شنگال لەلایەن فڕۆكە جەگییەكانی توركیا، بە لای كەمەوە سێ كەس گیانیان لە دەست داوە، بەڵام پەكەكە رێگا نادات زانیاریی زۆرتر لەسەر ئەو بۆردوومانە بڵاو ببێتەوە، ئەگەر نا ژمارەیەكی زیاتر بوونەتە قوربانی.

نایف گوتیشی، بڕیار بوو دوێنێ رێگای سحێلا بكرێتەوە، بەڵام حەشدی شەعبی رێگریی كرد، چونكە دەیانزانی ئەگەر رێگاكە بكەنەوە، نیوە زیاتری خەڵكی شنگال و چیای شنگال ئاوارەی ھەرێمی كوردستان دەبن، ھەم بە ھۆی بۆردوومان و ھەمیش بە ھۆی خراپیی بارودۆخیانەوە.

سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال، هەروەها باسی لەوەش كرد: "ماوەیەكە بڕیاری گەڕانەوەی ئیدارەی شنگال دراوە، بەڵام حەشدی شەعبی رێگری دەكەن، ئەگەرنا پێش دوو رۆژ كۆبوونەوەیەكی دیكەیشمان ئەنجام دا و پارێزگار باسی لەوە كرد تاوەكو ئیدارەی ناشەرعی لە شنگال بێت، ھیچ كارێكیان بۆ ناكەین و مامەڵەیشیان لەگەڵدا ناكەین، بۆیە حەشدی شەعبی نە ڕێگە بە ئیدارە دەدات بگەڕێتەوە و نە رێگای سحێلایش دەكاتەوە".

 

بڵند ئیبراھیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار