پارتی جەژنی رۆژووی ئێزدییان پیرۆز دهكات

ههولێر-KDP.info- وێڕای پیرۆزبایی جەژنی رۆژووی ئێزدی، پارتی جەخت لەسەر پاڵپشتیی تەواو و بەردەوامیی پارتی و سەرۆك مەسعوود بارزانی دەكاتەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ تەواوی ناوچەكانیان و كاركردن بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوە و پەرەپێدان و پێشكەوتنی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان و تەبایی لای گشت پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانی.
دهقی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كورستان بەبۆنەی (جەژنی رۆژووی ئێزدی)
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رۆژووی ئێزدی پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی ئێزدی لە كوردستان و سەرجەم جیهان دەكەین، ئومێدەوارین ئەو جەژنە و گشت جەژن و بۆنەكانتان لە سایەی ئازادی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بە خێروخۆشی بۆ هەموو لایەك بگەڕێـتەوە و مایەی دڵنەوایی و ئارامیی و موژدەی كۆتایی هێنانی ناخۆشی و دەردەسەرییەكانی پێبێت.
بەوبۆنەیەوە جەخت لەسەر پاڵپشتیی تەواو و بەردەوامیی پارتیمان و سەرۆك مەسعود بارزانی دەكەینەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ تەواوی ناوچەكانتان و كاركردن بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوە و پەرەپێدان و پێشكەوتنی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان و تەبایی لای گشت پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی.
جارێكی دیكە جەژنتان پیرۆزبێت و ئومێدی بەختەوەریی و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازین..
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




