سەرکردە سەربازییەکانی سووریا، عێراق، ئێران و ڕووسیا کۆ دەبنەوە

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشکرای دەکات، سەرکردەکانی سووریا، عێراق، ئێران و ڕووسیا، بۆ هەماهەنگیکردن و ناوەندی ئاسایسی هاوبەشیان کۆ دەبنەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەی سەرۆکئەرکانی سوپای عێراق، فەریقی یەکەم عوسمان ئەلغانمی، کە زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان غانمی و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق تێدا خراوەتە ڕوو، پرسی بەرەوپێشبردنی هاوکاریی سەربازی و ئەمنی نێوان قسە و باسی لەبارەوە کراوە.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئەلغانمی گوتوویەتی "ئێمە لە پێوەندیی بەردەوامین لە چوارچێوەی ناوەندی ئەمنی هاوبەشی چوار وڵاتەکە"، جەختیشی کردووەتەوە کە لە ڕۆژانی دابێ دیدار و کۆبوونەوەیان دەبن و تێیدا سەرکردەی چوار وڵاتەکە تێیدا بەشدار دەبن.
لە کۆتاییەکانی ئەیلوولی ٢٠١٥ـدا و لە بەغدا، سووریا، عێراق، ئێران و ڕووسیا لەسەر دامەزراندنی ناوەندێک ڕێککەوتن، کە ئامانج لێی هەماهەنگی و گۆڕینەوەی زانیاری بێ لە چوارچێوەی جەنگی دژ بە داعش.
ناوەندەکە کە هەر سێ مانگ جارێک یەکەك لە ئەفسەرانی وڵاتەکان بەڕیوەی دەبات، نوێنەری دامەزراوەی سوپای هەر چوار لەخۆ دەگرێ و، پابەندە بە کۆکردنەوەی زانیاری لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دابەشکردنی بەسەر دامەزراوە سەربازییەکانی چوار وڵاتەکە.
جۆڕناڵ نیوز
زریان زیاد




