٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پینتاگۆن هۆشداری دایە تورکیا

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا هۆشداریی دا بە تورکیا لەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر هاوپەیمانەکانی لە سووریا قەبووڵ ناکات.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا-پێنتاگۆن-، شۆن ڕۆبێرتسۆن ڕایگەیاند، "هەر لایەنێک هێرشی یەکلایەنە بکاتە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا(ڕۆژئاوای کوردستان)، بە تایبەت ئەو ناوچەیەی کە هێزەکانی ئەمەریکای لێن، دەبێ بە مایەی نیگەرانی."
گوتیشی، "هەر کارێک لەوبارەوە بە قەبووڵنکراو دەزانین."

ئەم هۆشدارییەی ئەمەریکا پاش ڕاگەیاندنەکەی سەرۆکی تورکیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆگان دێ کە دەڵێ، لەم چەند ڕۆژەدا وڵاتەکەی(تورکیا) هەڵمەتێکی نوێ دژ بە چەکدارانی کورد کە ئەمەریکا پشتیوانییان دەکات، بەرپا دەکات.

"یەکینەکانی پاراستنی گەل" یەپەگە، کە هێزی چەکداریی پارتی یەکێتیی دیموکرات –پەیەدە-یە و بە باڵی سەربازیی پەکەکە لە سووریا ناسراوە، پێوەست بە هەڕەشەکانی تورکیا دەڵێ، هەڕەشەکانی ئەردۆگان بە ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی، کاریگەریی بەسەر جەنگی دژ بە داعش دەبێ.

یەپەگە هەروەها دەڵێ، "هەڕەشەکانی تورکیا کە سێیەم جارە و، هاوکاتن لەگەڵ پێشڕەویی هێزەکانمان دژ بە تیرۆریستان، هاوکاتیشە لەگەڵ چوونە ناوەوەی هێزەکانمان بۆ نێو هەجین، کەچی ئەردۆگان هەڕەشە لە ناوچەکانمان دەکات."

هەجین کۆتا ناوچەیە لە نزیک سنووری سووریا – عێراق کە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی-داعش- دەستیان بەسەریدا گرتووە.

 

ئەسۆشێیتد پرێس

زریان زیاد

 

هەواڵی پەیوەندیدار