٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فڕاكسیۆنی پارتی، لە رێگەی پڕۆژەیاسایەكەوە كێشەی رەگەزنامەی ھاووڵاتیان چارە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- فڕاكسیۆنی پارتی، سەرقاڵی چارەكردنی كێشەی رەگەزنامەی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان و عێراقە، ئەوانەی ساڵانی رابردوو لە رێگەی تۆماری لاوەكییەوە مامەڵەیان كردووە. پەرلەمانتارێكی پارتییش دەڵێ: "ئەگەر لەگەڵ بەغدا نەگەییشتینە ڕێگەچارەیەك، پڕۆژەیاسایەك لە پەرلەمان دەردەكەین".

ناسر محێدین، ئەندامی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "ماوەیەكە فڕاكسیۆنی پاتی سەرقاڵی چارەكردنی كێشەی رەگەزنامەی ھەرێمی كوردستانە لەگەڵ بەغدا، چونكە پێشتر دەستەڵاتەكانی ھەرێم و بەغدا تێكەڵ بوونە و بەو ھۆیەوە كێشە بۆ تۆماری رەگەزنامەی ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتیی ھەرێمی كوردستان دروست بووە و لە ئێستادا ناتوانن رەگەزنامەكانیان نوێ بكەنەوە و ئەوانەشی دەریان نەكردووە، ناتوانن مامەڵە بكەن".

محێدین روونی كردەوە: "ساڵانی پێشوو ژمارەیەكی بەرچاوی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی تۆماری لاوەكییەوە كاروباری رەگەزنامەیان ڕایی كردووە، تۆماری لاوەكی بۆ ماویەكی كاتی بووە و لە دوای دەرچوونی دەستووری عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥، ھەژمار نەكراون".

ئەندامەكەی فڕاكسیۆنی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێت: "ساڵێكە دانوستان لەو بارەیەوە لە نێوان ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و بەغدا ئەنجام دەدرێت و ھەموو ھەوڵێك دەدرێت بۆ چارەكردنی ئەو كێشەیە، لەبەر ئەوەی تەنیا خەڵكی ئێمە بێبەش نەكراوە و ھەموو پێكھاتەكانی دیكەی عێراق دەگرێتەوە، بە تایبەتی ئەوانەی پێشتر ئاوارەی ئێران بوونە، وەك شیعەكان".

ناسر محێدین، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "ئەگەر لەگەڵ بەغدا نەگەییشتن بە رێككەوتن، ئەوا پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێگەی بەشی یاسایی مەكتەبی سیاسی و بە راوێژ لەگەڵ پسپۆڕان، سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسایەكە، تا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەند بكرێت و ئیدی كێشەی ئەو دەیان ھەزار ھاووڵاتییە كوردستانی و عێراقییە چارە بكرێت، ھاووڵاتیانیش دڵنیا دەكەینەوە كە فڕاكسیۆنی پارتی كێشەكەیان بۆ چارە دەكات".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار