ئێران غازی هه‌نارده‌ی عێراق كرده‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران ده‌ڵێ، پاش وه‌ستانی بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستانی یه‌كێك له هێڵه‌كانی بۆریی گواستنه‌وه‌دا به هۆی بۆمه‌له‌رزه‌وه، هه‌نارده‌ی غاز بۆ عێراق ده‌ستی كرده‌وه.
دوێنێ شه‌ممه، پێگه‌ی شانا كه پێگه‌ی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێرانه، بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه، له ٥ی دێسه‌مبه‌ره‌وه غاز هه‌نارده كراوه‌ته‌وه.
عێراق له ٢٨ی نۆڤێمبه‌ر ڕایگه‌یاندبوو، به هۆی بومه‌له‌رزه‌وه هه‌نارده‌ی غاز وه‌ستاوه، كه بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی ٢٥٠٠ مێگاوات كاره‌با كه وێستگه‌كانی كاره‌با به غازی ئێران كاریان ده‌كرد.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له ٥ی نۆڤێمبه‌ره‌وه سزای توندی به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران‌دا سه‌پاندووه، ده‌ڵێ، عێراق ده‌توانێ به‌رده‌وامی به هه‌نارده‌ی غازی سروشتی و وه‌زه بدات مادام پاره به دۆلار نادات به ئێران.
زریان زیاد




