٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تا ئێستا بەرنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران دیار نییە

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ دەبێتەوە، بە گوتەی ئەندامێكی ئەنجوومەنەكەیش، تا ئێستا بەرنامەی كاریان پێ نەگەییشتووە.

دوای ئەوەی كۆبووەنەوەی حەفتەی رابردوو لەمەڕ یەكلاكردنەوەی پۆستی ئەو هەشت وەزارەتەی ماون، بە بۆنەی كێشەی نێوان چەند لایەنێكی ئەنجوومەنەكە لەسەر دوو كاندید دوا خرا، بڕیارە ئەمڕۆیش ئەنجوومەنی نوێنەران كۆ ببێتەوە.

دانا شەهید جەزا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، نایشارێتەوە كە تا ئێستا بەرنامەی كاریان بە دەست نەگەییشتووە و، نازانن لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بەرنامەی گفتوگۆكانیان لەسەر چییە.

ئەمە لە كاتێدایە، عادل عەبدولمەهدی لە ٢ی١٠ی٢٠١٨ـوە بۆ پێكهێنانی كابینەكەی ڕاسپێردراوە و تا ئێستایش هەشت وەزارەت یەكلا نەكراونەتەوە.

 

خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار