شادنێكی عه‌ره‌بی پاریزگای سه‌لاحدین سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك گه‌رمیانی كرد

تایبه‌ت به kdp.info/ شاندێكی عه‌ره‌بی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك گه‌رمیانی كرد بۆ زیاتربه‌هێزكردنی په‌یوانییه‌كانی نیوانیان و باس كردنی دواین پێشهاته‌كانی پاریزگای كه‌ركوك سه‌ڵاحه‌دین
سه‌ڵاح ده‌لۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك گه‌رمیان ودیاری حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی (پ.د.ك) و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن، پێشوازیان كرد له ژه‌ماره‌یه‌ك له عه‌شیره‌ته‌كانی "ابو ناسرى سه‌ر به پاریزگای صلاح ا‌لدین له دیدارێكدا هه‌ردوولا تّه‌ئكیدیان له سه‌ر برایه‌تی وپێكه‌وه ژیانی نێوان كورد وعه‌رب كرده‌وه و شاندی میوان به توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 16ی ئه‌م مانگه‌ی كومه‌ڵگه‌ی ئازادی كرد وهاوخه‌می خۆیان ده‌ربڕی .
سه‌ڵاح ده‌لۆ له‌لای خۆیه‌وه وێرای به‌خیرهاتنی شاندی میوان باسی له میژووی برایه‌یتی و پێكه‌وه ژیانی كورد وعه‌رب كرد و ئاماژه‌ی بۆ خوپشاندانه‌كانی ئێستاى پارێزگاكانی عێراق كرد كه پاریزگای صلاحه‌دینش ده‌گرێته‌وه و هه‌ردوولا كۆك بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق ئیستا له قه‌یرانێكی سیاسی زۆر ئالۆزدایه و ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێت و حكوومه‌تی ناوه‌ندی عیراق ده‌بێت به دیالوك و به‌پێى د‌ستور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م عیراقیه‌كان بكات

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


