٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چەند فراکسیۆنێک ڕێگە نادەن کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێ، سەرەڕای ئەوەی نیسابی یاسایی تەواو بووە، بەڵام فراکسیۆنی سائیرون و چەند فراکسیۆنێکی کورد ڕێگە نادەن کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە بچێت، بۆیە ڕەنگە کۆبوونەوە بۆ دەنگدان لەبارەی تەواوکردنی کابینەی نوێ دوا بخرێت.

ھندرێن لەزگین دۆسکی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سێ جار نیسابی یاسایی تەواو بووە بۆ ئەوەی دەنگ لەبارەی تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بدرێت، بەڵام فراکسیۆنی سائیرون و چەند فراکسیۆنێکی کورد ڕێگری دەکەن و ڕێگە نادەن کۆبوونەوەکە بەڕێوە بچێت، بۆیە ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت ئەستەمە کۆبوونەوە بکرێت و دوا دەخرێت."

ھندرێن لەزگین دۆسکی گوتیشی: "کاتێک نیسابی یاسایی تەواو بوو ئەو فراکسیۆنانەی ناڕازین ھاتنە ژوورەوە و دەمەقاڵێ لە نێوان پەرلەمانتاران دروست بوو، بۆیە سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوەی بۆ ماوەیەک دوا خستووە."

دۆسکی گوتیشی: "ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی کێشەمان نییە و دەنگ بە تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەدەین."

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار