٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فراکسیۆنی پارتی کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەک بڕیاری کابینەی پێشووی حکوومەت دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ەرکووک-KDP.info- ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێ، کار بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی دژی ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان دەکەین کە لە لایەن کابینەی پێشووی حکوومەتی عێراقەوە درابوون و سەرجەمیان هەڵدەوەشێنینەوە.

 

جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی پێشووی عێراق کۆمەڵێک بڕیاری دژی ھەرێمی کوردستان و کەرکووک لە بەرژوەندیی عەرەبەکان داوە، بۆیە پێویستە پەرلەمانی نوێی عێراق  کار بکات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانە و بە یاسا ڕێگری لە پارێزگای کەرکووک بکرێت کە کاری نایاسایی نەکات، چونکە حکوومەتی عێراق زۆر بڕیاری داوە کە پارێزگار بە پێی ئەو بڕیارانە دژی کورد کارەکانی دەکات."

 

جوان حەسەن گوتیشی: "پێویستە ڕێککەوتنێکی سیاسی بکرێت و پارێزگارێکی نوێ دابنرێت و ئەندامانی ئەنجومەن بگەڕێنەوە و دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە، چونکە ناکرێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت."

 

د. میادە نەجاڕ، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کاری کردووە و بەردەوامیشە بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو بڕیارانەی حکوومەتی پێشووی عێراق دژی ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان دەریکردوون، ھەڵیوەشێنێتەوە و ئەوە یەکێکە لە ئەولەویاتی کاری فراکسیۆنی پارتی، چونکە ناکرێت ئەو بڕیارانە بەو شێوەیە بەردەوام بن."

 

د. میادە نەجاڕ گوتیشی: "بە ھیچ شێویەک ڕێگە نادەین ئەو بڕیارانە کارپێکراو بن و پێویستە ھەڵوەشێندرێنەوە، وەکو ھەنگاوی یەکەمیش بڕیاری دانانی خاڵە گومرکییە نایاساییەکانمان ھەڵوەشاندەوە."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار