دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکوومەت دواخرا
__2018_01_06_h15m39s27__ER.jpg)
بەغدا-KDP.info- بڕیار بوو ئەمڕۆ سێشه‌ممه پڕۆسه‌ی دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق به‌ڕێوه بچێت، نوێنه‌رێكی كوردیش له به‌غدا ده‌ڵێ، رێککەوتن لەسەر کاندیدی وەزارەتەکان سه‌رینه‌گرتووه بۆیه کۆبوونەوەکە بۆ ھەفتەی داھاتوو دواخرا.
ھەدار بارزانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، كه شەوی ڕابردوو ئاگادار کراونه‌تەوە کە کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی سێشەممەی داھاتوو دواخراوه.
هه‌دار بارزانی ھۆکاری دواخستنەکە بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە رێککەوتن لەسەر وەزارەتەکان نەکراوە بۆ دیاریکردنی کاندید.
لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقدا، ھێشتا ھەشت وەزارەت ماون کە لە نێوان لایەنە براوه و به‌شداره‌كانی حكوومه‌تدا یەکلایی نەکراونەتەوە، لەوانە دوو وەزارەت پشکی کوردن.
بڵند ئیبراھیم




