٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی دەنگ لەسەر تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێ، سبەی پەرلەمانی عێراق کۆ دەبیتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەدرێت.

د. بەشیر خەلیل حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سبەی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی بەڕێوە دەبات و بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمانیش دەنگ لەسەر تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەدرێت کە لە لایەن سەرۆکوەزیرانەوە پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت.

 گوتیشی، ھەشت وەزارەت ماون، سبەی کاندید بۆ ھەر ھەشت وەزارەتەکە پێشکەش بە پەرلەمان دەکرێت. بەڵام ئامادە نەبوو ناوی کاندیدانی وەزارەتەکان ئاشکرا بکات و باسی لەوە کرد سبەی لە کۆبوونەوەی پەرلەمان ناوی کاندیدەکان ئاشکرا دەکرێن.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار