پارتی له کۆنگرەی حزبی شیوعیی چیندا بهشداری كرد

ههولێر-KDP.info- لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حزبی شیوعیی چین، پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریی کۆنگرەی دیالۆگی نێوان حزبی شیوعیی چین و پارتە سیاسییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە وڵاتی چین کرد.
لە میانەی کۆنگرەکەدا کە بە ئامادەبوونی گەورەبەرپرسانی حکوومی و سەرکردایەتیی حزبی شیوعی بەڕێوە چووو، هیوا ئەحمەد مستەفا بە نوێنەرایەتیی پارتی، وتاری پارتی دیموکراتی کوردستان خوێندەوە.
هەر لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا، شاندی پارتی بە جیا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندە بەشداربووەکان ئەنجام دا و دواتریش بە بەشداریی شاندی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەگەڵ شاندی حزبی شیوعیی چین کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجام دا.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


