٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

د. فواد حوسێن لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی داراییی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ بووەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info-  جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری داراییی عێراق لەگەڵ شاندی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە ئەندامانی لیژنەی داراییی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەو خاڵانەیان خستنە بەر باسەوە كە پەیوەندییان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە.


جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی لە بەغدا لەگەڵ شاندی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە ئەندامانی لیژنەی داراییی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ بووەوە.
لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی دەوڵەت و ئەو خاڵانە كران كە پەیوەندییان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە، هەروەها ئاماژە بە هاوكاری و هەماهەنگی لە نێوان لیژنەی داراییی پەرلەمان و وەزارتی دارایی كرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار