٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رێبوار هادی: سائیروون کاندیدی فەتح بۆ وەزارەتی ناوخۆ رەت دەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەێنێت، لەسەر کاندیدی وەزارەتی ناوخۆ کێشە لە نێوان هەردوو کوتلەی سائیرون و فەتح هەیە، پێدەچێت هەفتەی دابێ بگەنە رێککەوتن.
 
بە پێی لێدوانی بەرپرسانی باڵای چەند کوتلەیه‌كی شیعی بێت، هۆکاری یەکلانەبوونەوەی ئەو چەند وەزارەتەی ماوون، لە ئەستۆی هەردوو کوتلەی سائیروون و کوتلەی فەتحه‌. رێبوار هادی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش پشتڕاستی دەکاتەوە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە کێشەی ئەو دوو کوتلە، لەسەر وەزارەتەکان نییه‌، بەڵکو لەسەر ته‌نیا کاندیدێكه‌.
 
تا ئێستا له‌ كابینه‌ی نوێی عێراق ٨ وەزارەت ماون کە یەکلا بکرێنەوە، ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی، جەخت دەکاتەوە، کە هەریەکە لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ کوتلەی فەتح یەکلا بوەتەوە، هەرچی وەزارەتی بەرگرییشە بۆ سائیروون، وەکخۆی ئاماژەی بۆ کرد، کێشەکە لە کاندیدەکەیە، کە ئەویش فالح فەیازە بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ لە لایەن فەتحەوە دەستنیشان کراوە، بەڵام کوتلەی سائیروون  کاندیدەکه‌ی فەتح ڕەت دەکەنەوە، "سائیروون داوایان کردووە کاندیدەکەیان بگۆڕن، بەڵام تا ئێستاش فەتح هه‌ر مکوڕن لەسەر کاندیدەکەیان بۆ ئەو پۆستە".
 
رێبوار هادی پێشیوایە، هەردوو لایەنی سائیروون و فەتح لە هەفتەی دابێ بگەنە رێککەوتن، ئەویش بەو پێیەی لەسەر وەزارەتەکان رێککەوتوون و تەنیا کاندیدەکە ماوە رێککەوتنی لەسەر  بکەن. 
 
خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار