١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فەرماندەیەكی پێشمەرگە: داعش زۆر زیادی كردووە و بەردەوام مەفرەزەیان دەبیندرێن

سەرچاوە: KDP.info

 

پردێ-KDP.info- ماوەی چەند رۆژێكە رەوشی ئەمنیی زۆرێك لە ناوچەكانی عێراق بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەچێت، فەرماندەیەكی وەزارەتی پێشمەرگەیش دەڵێ، لە ناوچەكانی دەوروبەری كەركووك، لە شەودا حكوومەت لە دەست داعشە و لە رۆژیشدا بە ھاوبەشی حوكم دەكرێت.

شەوی ھەینیی رابردوو، تیرۆریستانی داعش ھەڵیان كوتایە سەر گوندی تەقتەقی سەر بە شارۆچكەی دوبزی كەركووك و، سێ ھاووڵاتیی كوردیان رفاند، كە دوێنێ تەرمی یەكێك لە ھاووڵاتییە رفێندراوەكان بە كوژراوی دۆزرایەوە، ئەم رووداوە زیاتر خەڵكی ناوچەكانی دەوروبەری كەركووكی خستووەتە مەترسییەوە.

عەقید ھێمن ساڵح، فەرماندەی لیوای دووی وەزارەتی پێشمەرگە، ھۆكاری زیادبوونی چالاكیی داعش لە عێراق، بۆ سەركەوتنەكانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە سووریا دەگەڕێنێتەوە و گوتی: "داعش لە ھەموو عێراق ھەر ماوە و دەبینین ناوە ناوە دەستی خۆی دەوەشێنێ، بەڵام دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا چەكدارانی داعش لە سووریا توانییان ناوچەیەكی بەرفراوان لە پارێزگای دێرەزۆر دەست بەسەردا بگرن، یەكسەر لە عێراقیش كەوتنە جووڵە و بەھێزتر دەركەوتنەوە".

لەبارەی زیابوونی چالاكیی تیرۆریستانی داعش لە سنووری دەوروبەری كەركووك، ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە لە میحوەری پردێوە قسەی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكرد و روونی كردەوە: "ئەو سنوورەی كە ئێمە زانیاریمان لەسەری ھەیە و لێوەی نزیكین، سنووری دوبز و حەویجەیە، لەو سنوورە بە شەو چەكدارانی داعش دەستەڵاتیان ھەیە و ھەموو شتێك دەتوانن بكەن، بە رۆژیش ھەندێك جار حكوومەتی عێراق دەستەڵاتدارە و ھەندێك جاریش داعش، واتە دەستەڵات نیوە بە نیوەیە و ھەردوولا وەك یەكن".

پێوەست بە رفاندنی ھاووڵاتیانی كوردیش لە شارۆچكەی دوبز، عەقید ھێمن ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، کە ھەموو چالاكیی داعش لە ئێستادا بە شێوەی پارتیزانی بەڕێوە دەچێت، لەبەر ئەوەش ھیچ لایەنێك قەبارەی ژمارەی چەكدارەكانی داعش نازانێت، گوتی "بەڵام، ئێمە زانیاریمان ھەیە زۆرتر بوونە و زیاتریش خەڵك دەڕفێنن، دیاردەی رفاندنی ھاووڵاتیان لەلایەن داعشەوە زۆر زیادی كردووە و بەردەوام مەفرەزەكانیان ھاتوچۆ دەكەن لە ناوچەكەدا".

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار