١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هێشتا ٨٠٠ هەزار ئاوارەی مووسڵ نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێ، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە دوو ساڵە مووسڵ رزگار كراوە، كەچی هێشتا ٨٠٠ هەزار كەس لە ئاوارەییدا دەژین و نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان؛ ھۆكاری سەرەكیی نەگەڕانەوەیشیان، ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنییە.

سەیدۆ چەتۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە كۆی ملیۆنێك و ھەشت ھەزار ئاوارە، تا ئێستا ٨٠٠ هەزاریان نەگەڕاونەتەوە و لە ئاوارەییدا دەژین، زۆرینەیشیان لە ھەرێمی كوردستانن و ئامادە نین لە دۆخی ئێستای مووسڵدا بگەڕێنەوە كە زۆر خراپە."

چەتۆ، دوو ھۆكار دێنێتە بەر باس كە ئاوارەكان نەگەڕاونەتەوە، ئەوانیش نەبوونی خزمەتگوزاری و ئەمنییەت لە مووسڵن، بەڵام ئەوەی زیاتر ھۆكارە، نەبوونی ئەمنییەتە و ئەو ھێزانەی لە مووسڵ ھەن، ھیچ ھەماھەنگییەك لە نێوانیاندا نییە و ناتوانن ئەمنییەت بەو شێوەیە بپارێزن، بۆیە ئەمە وای كردووە خەڵك نەگەڕێتەوە و ھەر لە ئاوارەییدا بێت، چونكە تەنیا لە سنووری دھۆك ھێشتا ١٥ كەمپی ئاوارەی مووسڵ ھەن و لە دەرەوەی مووسڵیش ٥ كەمپی دیكە ھەن كە ھەموویان پڕن لە ئاوارە".

دەشڵێ: "لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی ئاوارەكان بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان و، سەرەتایش پێویستە ھێزە ئەمنییەكان لە مووسڵ ڕێك بخرێنەوە، بۆ ئەوەی كە ئەو خەڵكە دەگەڕێتەوە، ئەمنییەتیان پارێزراو بێت".

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار