١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی كابینەی نوێی حكوومەت ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، بڕیارە سبەی عادل عەبدولمەھدی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان بكات، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت.

سەبارەت بە رەوانەكردنی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق بۆ پەرلەمان، ھندرێن لەزگین دۆسكی، پەرلەمانتاری پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "عادل عەبدولمەھدی، كاندیدی راسپێردراو بۆ حكوومەتی نوێی عێراق، بڕیارە سبەی رۆژی چوارشەممە كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق بێنێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا دیار نیە ھەموو كابینەكەی رەوانەی پەرلەمان دەكرێت یاخود بەشێكی كابینەكەیە، چونكە سبەی پەرلەمان كۆ دەبێتەوە و وادەی پێشكەشكردنی كابینەكەیش نزیك بووەتەوە".

دۆسكی گوتیشی، كورد داوای كردووە لە كابینەی نوێدا چوار وەزارەتی پێ بدرێت، بەڵام ئەوان سێ وەزارەتیان بۆ كورد دیاری كردووە و، ھێشتایش دیار نییە كامە وەزارەت بەر كورد دەكەوێت.

 

بڵند ئیبراھیم  

 

هەواڵی پەیوەندیدار