سعوودیا گیانله‌ده‌ستدانی خاشقچی پشتڕاست كرده‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژه، سعوودیا گیانله‌ده‌ستدانی ڕۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی پشتڕاست كرده‌وه و ده‌ڵێ، به هۆی ده‌مه‌قاڵێ و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانێك له نێو كۆنسووڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له توركیا گیانی له ده‌ست داوه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی شه‌رقولئه‌وسه‌تی سعوودیا، له لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه له سه‌ردانیدا بۆ كۆنسووڵخانه‌ی سعوودیا له ئانكارا، خاشقچی له‌گه‌ڵ كه‌سانێك له كۆنسووڵخانه لێیان ده‌بێ و به شه‌ڕ و له ئاكامدا گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و، سه‌رڤاری ئه‌مه ویستێك هه‌بووه بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه، بۆیه سعوودیا ١٨ كه‌سی پێوه‌ندیدار به‌م دۆسێیه‌وه‌ی ده‌ستگیر كردوون، هاوكات به‌رپرسی گه‌وره له‌كار لابراون و بڕیار دراوه چاكسازییش له ده‌ستگای هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌یدا بكات.
هه‌رپێوه‌ست به‌مه، وێڕای له‌كارلادانی جێگری سه‌رۆكی ده‌ستگای هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌یان و گه‌وره‌به‌رسانی دیكه، شای سعوودیا، به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌ممه‌د بن سه‌لمانی جێ‌نشین پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ڕاگه‌یاند و ده‌یه‌وێ له‌و ڕێگه‌یه‌وه په‌یكه‌ری ده‌ستگای هه‌واڵگری بكێشێته‌وه.
له‌وباره‌وه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌ی سعوودیا سه‌ره‌تایه‌كی باش و گه‌وره‌یه و ''ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی سعوودیا بڕواپێكراوه.''
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ترامپ پشتیوانیی و متمانه‌ی خۆی به سعوودیا دووپات ده‌كاته‌وه و گوتووشیه‌تی، ''ده‌مانه‌وێ سعوودیا هێزێك بێ توانای ڕاگرتنی هاوسه‌نگی به‌رانبه‌ر به ئێران هه‌بێ.''




