دەنگدان بۆ کاندیدانی سەرۆککۆمار بەردەوامە

بەغدا-KDP.info- ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دەنگدان بۆ کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەردەوامە و کەمێکی دیکە ئەنجامی دەنگدان دیار دەبێ.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدانی بۆ دیاریکردنی سەرۆککۆماری عیراقی فیدراڵ ئەنجامدا و ئێستاش پرۆسەی دەنگدان بەردەوامە و تا ئێستا ١٩٣ پەرلەمانتار دەنگیان داوە.
کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ د.فوئاد حوسێنە و ١٨ کاندیدی دیکەش بۆ ئەو پۆستە خۆیان کاندید کردووە.




