دانشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ سبه‌ی دوا خرا

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌ك ئه‌وه‌ی بڕیار بوو، سه‌عات هه‌شتى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێوه ببرێ و خولى یه‌كه‌مى ده‌نگدان بۆ كاندیدانى پۆستى سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه بچێت، بۆ سبه‌ی سێشه‌ممه دوا خرا.
دواخستنی دانیشتنه‌كه به هۆى ئاماده‌نه‌بوونى ژماره‌ی پێویستی په‌رله‌مانتارانه‌وه بوو، كه ده‌بوو ٢٢٠ په‌رله‌مانتار بن.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به كاندیدكردنى د. فوئاد حوسێن، كێبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆككۆمارى ده‌كات.
به گوێره‌ى مادده‌ى 70 له ده‌ستوورى عێراق، به‌ربژێری پۆستی سه‌رۆككۆمار پوێستی به دوو له سێى ده‌نگه‌كان هه‌یه، به‌وپێیه پێویستى به 220 ده‌نگ ده‌بێت.




