ئه‌م ئێواره‌یه سەرۆککۆماری عێراق ھەڵدەبژێردرێت

بەغدا-KDP.info- چاره‌نووسی ٢٥به‌ربژێر بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا یه‌كلا ده‌بێته‌وه و، د. به‌شیر حه‌دادیش ده‌ڵێ، ھەوڵه‌كانیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێش کۆبوونەوەكه، فراکسیۆنە کوردستانییەکان به ته‌نیا کاندیدێكیان هه‌بێ.
سه‌عات ھەشتی ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، پەرلەمانی عێراق کۆ دەبیتەوە پڕۆسه‌ی دەنگدان دەکرێت بۆ پۆستی سەرۆککۆماری نوێی عێراق بورێوه ده‌چێت و، ٢٥ کاندید کە مەرجە یاساییەکانی بوون بە سەرۆککۆماریان تێدایە، كێبڕكێیانه.
د.بەشیر خەلیل حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئێمە ھەوڵ دەدەین کۆبوونەوەیەک لەگەڵ فراکسیۆنە کوردیەکان ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی پێش ئه‌وه‌ی بچینە کۆبوونەوەوه، کاندیدێکمان ھەبێت بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و، ئەگەر نەگەیشتینە رێککەوتنیش ئەوکات ئەو پرسە لە پەرلەمان یەکلایی دەکرێتەوە، هه‌ڵبه‌ته ھەموو ھەوڵێک دەدەین کۆبوونەوەیەک بکرێت، ئەگەر فراکسیۆنەکان رازی بن بۆ ئەوەی بە یەک کاندید بچینە ناو پەرلەمان.''
بڵند ئیبراھیم




