١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمان بڕیاری دا.. سێشەممەی دابێ سەرۆككۆمار ھەڵدەبژێردرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پەرلەمانی عێراق بڕیاری داوە حەفتەی دابێ سەرۆككۆماری عێراق ھەڵدەبژێردرێت، تا ئەو كاتەیش دەرفەت بە لایەنەكان دراوە رێككەوتنی لەسەر بكەن.

پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، پشكی كوردە و بەپێی ئیستیحقاقی ھەڵبژاردنیش، پارتی دیموكراتی كوردستان كە زۆرترین كورسیی بەدەست ھێناوە، ئەو پۆستە بەر پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەوێت و پارتییش د. فوئاد حوسێنی بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە، بەڵام جگە لە پارتی، چەندین لایەنی دیكە كاندیدیان بۆ ئەو پۆستە دیاری كردووە.

مەیادە نەجاڕ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی یاسا و دەستوور، پێویستە تاوەكو دووی مانگی دابێ سەرۆككۆماری عێراق لە پەرلەمان ھەڵبژێردرێت و پەرلەمانیش بۆ ئەوەی لایەنەكان لەسەر كاندیدی سەرۆككۆمار بگەنە رێككەوتن، بڕیاری داوە كە رۆژی دووی مانگی دابێ كە دەكاتە رۆژی سێشەممەی داھاتوو، كەسێك بۆ پۆستی سەرۆككۆمار ھەڵبژێرن".

 

بڵند ئیبراھیم  

 

هەواڵی پەیوەندیدار