مەکتەبی سیاسی ساڵیادی دامەزراندن لە لە کوردستان تی ڤی پیرۆز دەکات

بەرێزان بەرێوەبەری گشتی و کارمەندانی کوردستان تی ڤی
سڵاو و رێز
کوردستان تی ڤی وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانی کوردستان لەسەر خاکی کوردستان لە ماوەی 14 ساڵەی تەمەنیدا خزمەتێکی بەرچاوی بە کاروانی میدیای کوردی کردووە و لە بوارە جوداکاندا هەنگاوی باشی ناوە و بە شێوەیەکی پیشەییانە مامەڵەی لەگەڵ تەواوی کایەکان کردووە. بە بۆنەی 14 ساڵەی تەمەنییەوە دەستی یەکە بە یەکەتان دەگوشین و ئومێدی بەردەوامبوون و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین، بە تایبەتی لە بارودۆخی ئەمرۆدا، لێتان دەخوازێ، وەک هەمیشە پێی ناسراوە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و رووداوەکاندا بکەن و جەخت لە ژیانی تەبایی و برایەتی کۆمەڵگەی کوردستان بکەنەوە. جارێکی دیکە دەستخۆشیتان لێدەکەین و پیرۆزە.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
16/1/2013

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


