به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی که‌رکووک گه‌رمیان سه‌باره‌ت به‌ته‌قینه‌وه‌که‌ی 1612013

جه‌ماوه‌ری به شه‌ره‌ف و خۆڕاگری که‌رکوک- گه‌رمیان ... ده‌ستی ره‌شی تیرۆر ناوه ناوه ده‌گاته وێزه‌ی دانیشتوانی شاره خۆشه‌ویسته‌که‌مان و چه‌ندین هاووڵاتی بێ‌تاوان و سڤیل ده‌بنه قوربانی. هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن عێراق له ره‌وشێکی ناسکی سیاسی‌دا ده‌ژی و به بارودۆخێکی ناهه‌موار و ناسه‌قامگیردا تێده‌په‌ڕێت و هه‌موو لایه‌کمان زۆر به په‌رۆشه‌وه له هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یران و و قۆناغه هه‌ستیاره‌داین ، به‌ڵام تیرۆرستان به‌مه‌به‌ستی لێکترازانی ئه‌و پێکه‌وه‌ژیانه‌ی که‌رکووک و ناوچه‌که هه‌وڵه‌کانیان خستۆته‌گه‌ڕ .
به داخه‌وه، سه‌ر له‌به‌یانی دوێنێ رۆژی 1612013 له کاتێکدا خه‌ڵکی سه‌رقاڵی کار‌و فرمانه‌کانی رۆژانه‌یان بوون ، داخ له دڵ و نه‌یار و دوژمنانی گه‌ل و نیشتمان کۆمه‌ڵێ داموده‌زگای پارتیمانیان کرده ئامانج و له به‌رده‌رگای سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگای ئازادی که ده‌که‌وێته سه‌ر شه‌قامی ئه‌تڵه‌س و ژماره‌یه‌کی زۆر بنکه و باره‌گای ئۆڕگانه‌کانی پارتیمانی تێدایه خۆکوژێک به‌هۆی ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراوه خۆی به ئاسایش و پۆلیس و پاسه‌وانه‌کانی ده‌رگاکه ته‌قانده‌وه و له‌ئه‌نجامدا سه‌دان که‌س شه‌هید و برینداربوون. بێگومان وه‌ها کارێکی قێزه‌وه‌ن و چه‌په‌ڵ جگه له رق و کینه و بوغز ده‌رهه‌ق به پاریتمان و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌که‌ی هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی بۆ ناکرێ چونکه پارتیمان زۆر به په‌رۆشه‌وه له هه‌وڵی پته‌وکردنی دیموکراسی و گیانی پێکه‌وه‌ژیانه له عێراقێکی یه‌کگرتووی فیدراڵ‌دا. ئێمه به ناوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی که‌رکوک گه‌رمیان زۆر به توندی پرۆتستۆی ئه‌و کاره قێزه‌و‌نانه‌ی شه‌مشه‌مه کوێره‌کان و داخ له دڵان ده‌که‌ین، له هه‌مان کاتدا له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه شه‌هیده‌کان به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات و خودای گه‌وره سه‌بووری که‌سوکاری شه‌هیدان بداته‌وه و داوای هه‌رچی زوتریش چاکبوونه‌وه‌بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین، دڵنیشاین رۆژێک دادێت ئه‌و ده‌سته ره‌ش و ترسنۆکانه مه‌رام و سه‌راوه‌کانیان بۆ جه‌ماوه‌ری شاری که‌رکووک به تایبه‌تی و ته‌واوی گه‌لانی عێراق به گشتی ئاشکرا ده‌بن.
ریسوایی و رووره‌شی بۆ تیرۆرستان نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدان .

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


