پەرلەمانی عێراق لەبارەی دۆخی بەسڕه کۆ دەبێتەوە

بەغدا-KDP.info- وا بڕیاره پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی دۆخی بەسڕه‌وه ببه‌ستێ و سه‌رۆكوه‌زیرانیش تێیدا ئاماده ببێ. نوێنه‌رێكیش پشتگیریی پێشوه‌خته‌ی بۆ خەڵکی شاره‌كه ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێ، حکوومەت کەمتەرخەم بووە.
ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی لە بەسڕه به‌رده‌وامه و بۆ بڵاوه‌كردنیان و دامردكاندنه‌وه‌ی ھێزە ئەمنییەکانیش بە تووندی رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەتەوە، له‌و نێوه‌دا ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەر بوونەته قوربانی. ئێستا نااارامیی ته‌واو باڵی به‌سه‌ر به‌سڕه‌دا كێشاوه، ده‌روازه‌كان داده‌خرێن و هێرش ده‌كرێته سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان، كۆنسووڵخانه‌ش سوتێندراوه و بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه له‌وه زیاتر ئاڵوز نه‌بێ، سه‌عات١ی دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه پەرلەمانی عێراق پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات.
وه‌ك بەیار تاھیر دۆسکی، ئه‌ندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له په‌رمه‌نی عێراق ده‌ڵێ، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در بووه و فڕاكسیۆنه‌كه‌ی واژۆیان كۆ كردووه‌ته‌وه.
دۆسکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتیشی، لەو کۆبوونەوەیە سەرۆکوەزیران حه‌یده‌ر عه‌بادی و چه‌ندان له وه‌زیرانی کابینەکەی ئامادەی دانیشتن دەبن، ''ئێمەش لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداری دەکەین، چونکە داواکاریی خەڵکی بەسرا ڕەوان و پشتگیری‌یان لێ دەکەین؛ حکوومەتی عێراق لە ئاست داواکاریی ئەوان کەمتەرخەم بووە.''
بڵند ئیبراھیم




